فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكا لە نەرویج بێسەروشوێن بوو

دەزگای فریاكەوتنی نەرویج ئاشكرایكرد، فڕۆكەیەكی سەربازیی ئەمریكی بە تیمەكەیەوە لە نەرویج بێسەروشێن بووە، پێشبینی دەكرێت لەناوچووبێت لەمیانەی بەشداریكردنی لە ڕاهێنانەكانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی.

دەزگای فریاكەوتنی هەرێمایەتی (ئێچ ئاڕ ئێس) لە ڕاگەیەندراوێكدا دەڵێت، فڕۆكە ئەمریكییەكە لە جۆری ئەوسپری-یە لە (باشووری بۆدۆ) باكووری نەرویج بێسەروشوێن بووە لە سایەی باری كەشوهەوای دژواری ناوچەكە.

تیمەكەی كە لە چوار كەس پێكهاتوون بەشدارییان لە نمایشی (كۆڵد ڕیسپۆنس)ی سەربازی كردووە هاوشانی نزیكەی 30 هەزار سەربازی وڵاتانی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی و هەریەك لە سوید و فنلەندا.

بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، لەكاتی گەڕانی ئاسمانیدا بوونی فڕۆكەیەك لە ناوچەكە بەدیكراوە، بەڵام كەشوهەوا زۆر دژواربووە، بەهۆیەوە نەیانتوانیوە بنیشنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ترەمپ سزای ئەو وڵاتانە دەدات کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران دەکەن

دۆناڵد ترەمپ، سەپاندنی رەسمی گومرگی بەڕێژەی %25 بەسەر هەر وڵاتێکدا راگەیاند کە مامەڵەی بازرگانیی لەگەڵ ئێران بکات، ئەمەش بێگومان وڵاتی عێراقیش دەگرێتەوە.…
Total
0
Share