پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، دەنگدانی تایبەت لە هەڵەبجە بە 98% کۆتاییهات.
نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، رایگەیاند، پرۆسەی دەنگدانی تایبەت لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بە شێوەیەکی ئارام و سەرکەوتووانە و بە رێژەی بەشداریی بەرزیی 98% کۆتاییهات.
دەشڵێت، سوپاسی بێپایانی هێزە ئەمنییەکانمان دەکەین کە وێڕای جێبەجێکردنی ئەرکە نیشتمانییەکەیان لە پاراستنی ئاسایشی بنکەکان، بە شێوەیەکی شارستانیانە بەشدارییان لە پرۆسەکەدا کرد.
نوخشە ناسیح باسی لەوەشکرد، سەرکەوتنی ئەم قۆناغە، ئومێدێکی گەورەمان پێدەبەخشێت بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدانی گشتی بە هەمان شێوەی سەرکەوتوو.