لە گەرمیان دوو برا لەناو بیرێکی ئاودا خنکان

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لە گەرمیان دوو برا کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکان.

رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دوو منداڵ کە برای یەکتر بوون، کەوتنە ناو بیرێکی ئاوەوە و خنکان.

وتیشی، رووداوه‌كه‌ لە گوندی دارەخورماى سه‌ر به‌ قۆرەتوو روویداوه‌ و تەمەنی هەردوو خنکاوەکە، نزیکەی شەش بۆ ھەشت ساڵانە.

دەشڵێت، تەرمەکانیان رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە و دواتریش راده‌ستی کەسوکاریان کراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی “کۆڵ سەنتەر”ێک بۆ وەڵامدانەوەی پەیوەندی و سکاڵای هاوڵاتییان دادەمەزرێنێت

سەرۆک بافڵ تاڵەبانی رایگەیاند کە سەنتەرێکی رایەڵەی پەیوەندیکردن دادەمەزرێنێت، بەمەبەستی وەڵامدانەوەی سکاڵا و داواکاریی هاوڵاتییان لە هەموو ئاستێکدا.…
Total
0
Share