لە چاکسازیی گەورانی هەولێر دوو سزادراو بە پلەی نایاب و زۆرباش بەکالۆریۆسیان بەدەستهێنا

لە چاکسازیی گەورانی هەولێر لەگەڵ بوونی زیاتر لە 150 خوێندکاری قۆناغە جیاوازەکان لە یەکی بنەڕەتییەوە تا خوێندکاری زانکۆ، ئەمڕۆ دوو لە خوێندکارەکانیان بە پلەی نایاب و زۆرباش بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی چاکسازیی گەورانی هەولێر ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ڕێوڕەسمی دەرچوون بۆ دەرچووانی خوێندکارانی زانکۆ لە چاکسازیی گەورانی هەولێر بەڕێوەچووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، دوو لە خوێندکارەکانیان بە پلەی نایاب و زۆر باش بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان بەدەستهێناوە، بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە زیندانییەکان کە پلەی نایابی هەبووە سزای لەسێدارەدانی هەیە.

چاکسازیی گەورانی هەولێر ئاشکرایکردووە، کە لە زیندانەکەیاندا 165 خوێندکاری سەرجەم قۆناغەکان هەن لە یەکی بنەڕەتییەوە تا زانکۆ و لەو ژمارەیەش 24یان خوێندکاری زانکۆن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبارەی هەناردەی نەوتی هەرێمەوە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لەرێگەی تورکیاوە بڵاوکردەوە و رایگەیاند، “چاوەڕێی…
زیاتر ببینە

لیژنەی دارایی: دانیشتنی پەرلەمان لە چاوەڕوانی هاتنی پەرلەمانتاران و تەواوكردنی نیسابدایە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی دەڵێت، پرۆژەیاسای بودجە لەلایەن لیژنەكەیانەوە ئامادەكردنی تەواو بووە و ڕونیشیدەكاتەوە، دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە دەنگدان…
Total
0
Share