وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، ڕایگەیاند، لە ئایندەیەکی نزیکدا دابەشکردنی زەوی دەستپێدەکات.
ئەنجومەن حسێن، وتەبێژی شارەوانیی سلێمانی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە مانگی دووی ئەمساڵەوە ڕیکارەکان بۆ دابەشکردنی زەوی چڕکراونەتەوە و تیمەکان بە چڕی کاردەکەن بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەخێرایی جێبەجێبکرێت.
وتیشی، لە ماوەکانی ڕابردوودا 21 هەزار پارچە زەویمان بەسەر فەرمانبەراندا دابەشکردووە و ئێستا ئەو پرۆسەیە بە لیژنەیەک سپێردراوە کە ئەرکیان دەستنیشانکردنی شوێنی گونجاوە بۆ ئەوەی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا دابەشبکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، “لە ئایندەیەکی نزیکدا قۆناغێکی نوێی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕادەگەیەندرێت”.
وتەبێژی شارەوانی ئەوەشی وت، بەهۆی چەند هۆکارێکەوە پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بە خاوی بەڕێوەچووە بەراورد بە شوێنەکانی تر لەوانە؛ هەڵکەوتەی جوگرافیی سلێمانی بەرزونزمیی زۆری تێدایە، هەندێک لە زەوییەکان بە ناوی شارەوانیی سلێمانییەوە نین، کەمیی فەرمانبەر، بودجە.