لاسەرئێشە یاخود(شەقیقە) ملیۆنان کەس لە جیهاندا بەهۆیەوە دەناڵێنن، هۆکارەکانیشی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت، بەڵام شارەزایانی بواری پزیشکی دەڵێن، دەکرێت لەرێگای رێکخستنی خواردنەوە رێگری لە توندبوونی حاڵەتەکە و دووبارەبوونەوەی بگرین.
پێگەی ڤێریوێڵ هێڵس لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، “توێژینەوە نوێیەکان سەلماندوویانە، بەکارهێنانی چەند جۆرە خۆراکێک ببێتە هۆی توندبوونی ئازاری لاسەر و ئەگەری دووبارەبوونەوەی حاڵەتەکە زیاتر دەکات”.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی تووشبوون بە لاسەرئێشە پێویستە لەم خۆراکانە دووربکەویتەوە:
-زیادەڕەوی لەو خواردنەوانەی کافایینیان تێدایە
-خواردنەوە کهولییەکان
-شیرینکەرە دەستکردەکان
-شوکلاتە
-ئەو خواردنانەی تیرامینیان تێدایە وەک (شیرەمەنییەکان، ترشیاتەکان، گۆشتی سور، ماسی قوتوو، سۆسەج)
هەر لە راپۆرتەکەدا هاتووە، پێویستە لەکاتی تووشبوون بە لاسەرئێشە ژەمی سووک بخورێت تا پارێزگاری لە ئاستی شەکرە بکرێت.