بەهۆی پڕبوونی کۆگاکانی نەوت لە ئەمریکا نرخی نەوت بۆ خوار 63 دۆلار دابەزی

فۆتۆ: رۆیتەرز

بەهۆی کەمی خواست و پڕبوونی کۆگا نەوتییەکان لە ئەمریکا، نرخی نەوتی خاو دابەزی.

ئێستا، بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 63 دۆلار 70 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات، نرخی بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تێکساس بە 59 دۆلار 58 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی رۆیتەرزی بەریتانی، کۆگا نەوتییەکانی ئەمریکا زیاد لەوەیان هەڵگرتووە کە پێویستە و رۆژانە 603 هەزار بەرمیل زیادە دەچێتە سەر کۆگاکان، هاوکات نیگەرانییەکان بەردەوامن لە زیادکردنی بڕێکی زۆری خستنەڕووی نەوت لەلایەن کۆمەڵەی ئۆپێکەوە بۆ مانگی کانوونی دووەم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری سلێمانی: زیاتر لە 15 هەزار گەشتیار بەهۆی چلەی ئیمام حوسێنەوە هاتوونەتە شارەکە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری سلێمانی باس لە هاتنی ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری شیعە دەکات لە ئێرانەوە، بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەست گەشتوگوزاری…
Total
0
Share