فازڵ میرانی: جێگرەوەی یەكێتی هەر یەكێتییە

بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی رایگەیاند، بەبێ یەکێتی نەمانتوانی حکومەت پێکبهێنین و جێگرەوەی یەکێتی هەر یەکێتییە.

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەڤیزیۆنیدا لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان، رایگەیاند، پارتی ناتوانێت بەبێ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان حكومەت پێكبهێنێت، ناشكرێت تەنیا وەک ژمارەی كورسی، مامەڵە لەگەڵ یەكێتی بكرێت.

چاودێرانی سیاسی ئاماژە بەوەدەکەن، ئەمە وەڵامێکە بۆ قسەکانی مەسرور بارزانی، کە لە بانگەشەی هەڵبژاردندا وتبووی، “پارتی دەتوانێت بەتەنها حکومەت پێکبهێنێت، ئەگەر بیەوێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستبەسەر كارگەیەكی ماددەی هۆشبەر دەگرێت و 4 تۆمەتبار دەستگیردەكات

هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتیی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاریی هەواڵگریی نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی…
Total
0
Share