سەرکۆ گەڵاڵی: ئەوە یەکێتییە کە پۆست و بەرژەوەندیی حزبی وەلاناوە لەپێناو خەڵکی کوردستان

سەرکۆ گەڵاڵی رایدەگەیەنێت، هەمیشە ئەوە یەکێتی بووە کە پۆست و بەرژەوەندییە حزبییەکانی وەلاناوە تاوەکو قەوارەی هەرێمی کوردستان و خەڵکەکەی.

سەرکۆ گەڵاڵی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، “ئەگەر هاوڵاتییان هەرێم دەنگ بدەنە یەکێتی و سەنگی یەکێتی لە بەغداد زیاتربکەن، ئەوا یەکێتی دەتوانێت بەهێزتر بچێتە مەیدانەکەوە بۆ بەدیهێنانی داواکانی هاوڵاتییان”.

وتیشی، “داواکانی یەکێتی داوای حزبی و شەخسی نین، داخوازیی و داوای تەواوی خەڵکن بەبێ جیاوازیی، هەمیشەش ئەوە یەکێتی بووە کە پۆست و بەرژەوەندییەکانی خۆی وەلاناوە، لەپێناو داوا رەواکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و پاراستنی قەوارەی سەربەخۆی هەرێم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایان: هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە

سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی کوردستان، رایدەگەیەنێت، “هەر فەرمانبەرێکی هەرێم دوو بۆ سێ پلەبەرزکردنەوەی فەوتاوە”. عەبدولواحید محەمەد، سەرۆکی یەکێتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share