قائیمقامیەتی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ غاز لە ڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە کاتژمێر 1ی پاشنیوەڕۆ غاز لە ناوەندی قەزای چەمچەماڵ لە ڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە دابەشدەکرێت، پێویستە هاوڵاتییان پەیوەندی بە بریکارەکانیان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی غاز.
دەشڵێت، هیچ هاوڵاتییەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکات، چونکە غاز بە فۆڕمی خۆراک دابەشدەکرێت، ئەو بریکارانەی ناویان لەخوارەوە هاتووە ئەمڕۆ غازیان بۆ دەنێردرێت.
ئاماژە بەوەش دەکات، ناحیەکانی شۆڕش، تەکیە و ئاغجەلەر بە میکانزمی خۆیان لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ناحیەکانیان دابەشیدەکەن.
ناوی بریکارەکان:
