سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی: مانگی نۆی ساڵی داهاتوو شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکرێتەوە

سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، تەواوکردن و کردنەوەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی دەکەوێتە ساڵی داهاتوو.

لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانیی سلێمانی لە لێدوانێکدا ئاشکرایکرد، “لە مانگی نۆی ساڵی داهاتوو شەقامی 100 مەتریی سلێمانی بە رەسمی دەکرێتەوە”.

دەشڵێت، “لەگەڵ کۆمپانیای جێبەجێکار لە هەوڵی چڕداین کۆتایی ئەمساڵ سایدێکی شەقامەکە بە رووی شۆفێراندا بکرێتەوە، تاوەکو جەنجاڵی ناوشار کەمبێتەوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share