کۆمسیۆن رایگەیاند، بۆ ئاسانکاری بۆ دەنگدەران ئەپڵیکەیشنێک کاراکراوە.
لە راگەیەندراوێکی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا هاتووە، بە ئامانجی ئاسانكاریی بۆ دەنگدەران و گەڕاندنەوەی كارتەكان بۆیان، ئەپڵیکەیشنێک کاراکراوە، هاوڵاتییان دەتوانن هەر لە ماڵەوە و لەڕێگەی ئەپڵیكەیشنەكەوە بزانن ئایا کارتەکانیان تەواوبووە یان هێشتا لە قۆناغی چاپکردندایە.
بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆن، كۆی گشتیی كارتەكانی بایۆمەتریی نوێ لە ماوەی 23ی 9ی 2025 تاوەكو 27ی 10ی 2025 گەیشتووەتە سێ ملیۆن و 583 هەزار و 703 كارت، لەوانەش 3 ملیۆن و 443 هەزار و 631 كارت چاپكراون و 140 هەزار و 72 كارتیش هێشتا لە قۆناغی چاپكردندان.