باسم عەوادی: ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکات

وتەبێژی حکومەتی عێراق،  رایگەیاند، ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکات.

باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق،  رایگەیاند،”بەیاننامەکەی ساڤایا، نێردەی نوێی ئەمریکا بۆ عێراق، یەکەم لێدوانی رەسمییەتی لە دوای وەرگرتنی بەرپرسیارێتیی مەلەفی عێراق لە کۆشکی سپی، زۆر گرنگ بوو دید و کاریگەریی خۆی لەسەر عێراق دەرببڕێت، بە لەبەرچاوگرتنی بەرپرسیارێتیی راستەوخۆی خۆی لەم دۆسیەیە لەناو ئیدارەی ئەمریکادا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “مەلەفی عێراق پێویستی بە تێگەیشتنێکی قووڵ و وردبینییەکی ورد هەیە لە وردەکارییەکانی بەهۆی رەهەندە ئاڵۆزە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەکانیەوە، لەکاتێکدا ئەو رایگەیاندووە کە ئەمریکا پشتیوانی لە سەروەریی عێراق دەکات”.

وتیشی، “پەیتاپەیتا ستایشی بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا بۆ حکومەتی عێراق هەیە، لەوانە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و یاریدەدەری وەزیری وزە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیدایە بۆ تەوتینكردنی مووچەی فەرمانبەران

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە. لە…
Total
0
Share