دووبارە نرخی زێڕ بەرزبووەوە

دوای ئەو دابەزینە زۆرەی شەوی رابردوو و بەیانیی ئەمڕۆ، ئەم ئێوارەیە جارێکی دیکە نرخی زێڕ بۆ سەروو چوار هەزار دۆلار بەرزبووەوە.

ئێستا، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا چوار هەزار و 10 دۆلارە، لەکاتێکدا شەوی رابردوو و بەیانیی ئەمڕۆ، نرخەکەی لە خوار سێ هەزار و 970 دۆلارەوە بوو.

شەوی رابردوو، یەدەگی فیدراڵیی ئەمریکا بۆ دووەم جار، کەمکردنەوەی رێژەی سوودی بانکیی بۆ 3.75%-4% پەسەندکرد، ئەمەش کاریگەریی کردەسەر نرخی زێڕ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی: لیستى مووچەى مانگى ئایار ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە

سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لیستی مووچە ئامادەیە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی کراوە. یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند،…
Total
0
Share