لە یەك هەفتەدا 8 ملیار دۆلار بۆ سەروەتەكەی زیاد بوو

بێرنارد ئارنۆ، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای “LVMH”

بەگوێرەی گۆڤاری فۆربس، سەروەتی بێرنارد ئارنۆ، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیای “LVMH” تایبەت بە كاڵای جوانكاریی گرانبەها، لەماوەی یەك هەفتەدا 8 ملیار دۆلار زیادی كردووە.

فۆربس كە گۆڤارێكی ئەمریكییە و چاودێریی داهات و سەرمایەی بزنسمان و بزنسومانە ملیاردێرەكانی ئەمریكا و جیهان دەكات، ئەمڕۆ یەكشەممە 25ی تشرینی یەكەم بڵاویكردووەتەوە، هەرچەندە بەهۆی كۆرۆناوە ئابوریی جیهان زیانی گەورەی پێگەیشتووە، بەڵام گروپی كۆمپانیاكانی “LVMH” ڕایانگەیاندووە، ئاماژەكان بەرەو ئەوە دەچن كە بزنسەكەیان گەشەكردنی بەخۆیەوە بینیووە.

ئەوەش ئاشكراكراوە، لەماوەكانی نێوان 15 بۆ 22ی تشرینی یەكەم پشكەكانی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 6% بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیووە، ئەوەش سەری كێشاوە بۆ ئەوەی سەروەتی بێرنارد ئاڕنۆ، بەڕێوبەری گشتیی كۆمپانیاكە لەماوەی یەك هەفتەدا 8 ملیار دۆلار زیاد بكات و بگاتە 122 ملیار دۆلار.

بەڵام فۆربس دەڵێت، ئەو گۆڕانكارییانە واتای ئەوە نییە بارودۆخی كۆمپانیاكە باش بووە، چونكە لەماوەی نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵ قازانجی كۆمپانیاكە بەڕێژەی 21% دابەزیووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی: دابەشکردنی پاداشتی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە

بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی سلێمانی رایگەیاند، “دابەشکردنی پاداشتی مۆڵەتی کۆکراوەی شەش مانگی خانەنشینان دەستیپێکردووە”. ئەشرەف فازڵ، بەڕێوەبەری گەنجینەی دووی…
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە

وەزیری دارایی هەرێم رایگەیاند، “داوای زیادکردنی میلاک و تەرخانی داراییمان بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست لە بەغداد کردووە”. ئاوات شێخ…
Total
0
Share