وەزارەتی دارایی: مووچەی مامۆستا و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەشدەکرێت

وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم، بڵاویکردەوە، رۆژی یەکشەممە ( 2 ی تشرینی دووەمی 2025) مووچەی مانگی ئابی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردە و خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەشدەکرێت مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.

دەشڵێت، هەمان رۆژ مووچەی مانگی ئاب و مووچەی مانگی شوباتی
ساڵی 2025ی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەشدەکرێت کە لەدوای 1ی تەمموزی 2025 بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کە شایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردووەتەوە، بڕیاردرا یەكپۆشی جلوبەرگی پێشمەرگە بخرێتەبواری جێبەجێكردنەوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی پێشمەرگە تێیدا هاتووە، بەسەرپەرشتی بۆردی چاكسازی…
Total
0
Share