کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە

کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، سبەینێ شەممە پلەی گەرمی بەرزتردەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم، بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ هەینی ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە.

باس لەوەشدەکات، سبەىنێ شەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ کەمێک پەڵەهەور لە هەندێک ناوچە ، پلەی گەرمی بەراورد بە تۆمارەکانی ئەمڕۆ کەمێک بەرزتردەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 42 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی

دهۆک : 42 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 43 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 42 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی

سۆران : 42 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه‌.. له‌ سلێمانى ته‌رمى پیاوێكى بەته‌مه‌ن دۆزرایه‌وه‌‏

ته‌رمى پیاوێكى 65 ساڵ له‌ شه‌قامى مه‌وله‌وى دۆزرایه‌وه‌، به‌وته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى ‏فریاكه‌وتنى خێرای سلێمانی، “به‌هۆی سه‌رماوه‌ ڕه‌قبووه‌ته‌وه”‌.‏ سامان…
زیاتر ببینە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدرێت

بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی ئەلیکترۆنیی خۆراک روونکردنەوە دەدات بەڕێوەبەرایەتیی رێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share