دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند، کۆبوونەوەی سبەینێی لەگەڵ، شی جینپینگ، سەرۆکی چین دەرئەنجامی زۆرباشی دەبێت و دەگەنە رێککەوتن.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پاش گەیشتنی بە کۆریای باشوور، ئاشکرایکرد، “پێموایە لەگەڵ سەرۆکی چین دەگەمە رێککەوتن ئەمەش بە سوودی هەردوولامان دەبێت، چونکە لە هەموو بارودۆخێکدا رێککەوتن باشترە لە ململانێ و کێشە”.
دەشڵێت، “زۆرێک پێیانخۆشدەبێت بگەینە رێککەوتن و سبەینێ بە چاوی خۆیان دەیبینن”.