نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بە شەوی رابردوو، بۆ هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 43 دۆلار دابەزی.
ئەمڕۆ سێشەممە، یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە سێ هەزار و 946 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، لەکاتێکدا شەوی رابردوو، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ سێ هەزار و 989 دۆلار بوو.
نرخی زێڕ بەراورد بە چەند مانگی رابردوو بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و لە ماوەی ئەم هەفتەیەی دواییشدا، نرخەکەی رووی لە دابەزین کردووەتەوە.