بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، دادگای تاوانەكانی 3ی سلێمانی سزای لەسێدارەدانی بۆ بکوژانی شەهید رزگار ئەحمەد، دەرکرد.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەلایەن دادگای تاوانەكانی 3ـی سلێمانییەوە، سزای لەسێدارەدان بۆ بكوژانی شەهید رزگار ئەحمەد حەسەن، كارمەندی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان، دەركرا.
شەوی 21ـی 1ـی 2024، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی دەرچوون بەمەبەستی دەستگیركردنی تاوانبارێك بە ناوی (ر،ح، ق) كە لەلایەن دادگاوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبوو. دوای رووبەڕووبوونەوەیەكی قورس، تاوانباری ناوبراو دەستگیركرا و لەلایەن تاوانبارێكی دیکە بە ناوی (ژ، س، ح) تەقە لە مەفرەزەكەی پۆلیس كرا، لە ئەنجامدا کارمەندێکی پۆلیس بە ناوی رزگار ئەحمەد گیانیلەدەستدا و ئەفسەرێكیش برینداربوو.