لە هەولێر خۆپیشاندان دەستیپێکرد

ئەمشەو جارێکی دیکە بەشێک لە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە شاری هەولێر گردبوونەوەی ناڕەزایەتییان لە دژی نەبوونی خزمەتگوزاریی لە گەڕەکەکەدا دەستپێکرد.

دەشتی ئیسماعیل نوێنەری خاوەن زەوییەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک رایگەیاند، “داواکاریی سەرەکی ئێمە گەیاندنی خزمەتگوزاریی و رێگەپێدانە بۆ ئەو زەویانە لەسەر رووبەری 125 مەتر دووجان”.

وتیشی، “نزیکەی پێنج هەزار پارچە زەوی گەڕەکەکە رووبەرەکانیان 125 مەتر دووجایە، رێگەمان پێنادەن خانوویان لەسەر دروست بکەین، هەر دەستی دەستیمان پێدەکەن، ئەمە 37 ەمین جارە گردبوونەوەی ناڕەزایەتیی ئەنجامدەدەین”.

باسیلەوەشکرد، “لە گەڕەکەکەدا نە ئاو هەیە نە کارەبا نە رێگەوبان، ئێمە چۆن بتوانین خانوو لەسەر ئەم زەوییانە دروستبکەین”.

بابەتی پێشتر

كەسێكی دڵخۆشیت؟.. توێژینەوەیەك خۆشترین قۆناغەكانی تەمەنت ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

سەركردایەتییەكی یەكێتی: هیچ كات نەزانراوە داهاتی ئیبراهیم خەلیل چەندە و بۆ كوێ دەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانیی هەرێم: هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکارەکەی نەکات بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان

وەزارەتی بازرگانیی و پیشەسازیی هەرێم ئاشکرایدەکات، هەر هاوڵاتییەک زیاتر لە مانگێک سەردانی بریکار نەکات، بەشە خۆراکەکەی دەگەڕێتەوە کۆگاکان…
Total
0
Share