سەرۆکی فەرەنسا: لە پلانمدایە ئەمساڵ سەردانی عێراق بکەم

سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، لە پلانمدایە ئەمساڵ سەردانی عێراق بکەم.

ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لە برۆکسل، رایگەیاند، “لەم ساتەدا کە ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا هەیە، سەقامگیریی عێراق و رێزگرتن لە سەروەرییەکەی پایەیەکی زۆر گرنگی سەقامگیریی تەواوی ناوچەکەیە”.

سەبارەت بە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، “هەرگیز دەستوەردان لە هەڵبژاردن لە عێراق ناکەم و پێموایە سەرۆکوەزیران ئەجێندایەکی مەزنی بۆ وڵاتەکەی راگەیاندووە”.

وتیشی، “سۆزێکی زۆرم بۆ عێراق هەیە و لە پلانمدایە ئەمساڵ سەردانی ئەو وڵاتە بکەم”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share