بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە لە عێراق كۆچكردن دەستیپێكرد

پێشتر دانیشتووانی ناوچەكانی باشووری عێراق لە حاڵەتی خۆبژێویی بوون و هیچ پێویستییەكیان نەبوو كە لە دەرەوە هاوردە بكرێن، هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە سەرقاڵی ڕاوە ماسی بوون و لەگەڵ هەڵدانی تۆڕ بۆ نێو ئاو، جۆرەها ماسییان دەگرت، بەڵام چەند ساڵێكە بەهۆی وشكەساڵی و گرتنەوەی ئاوی دیجلە و فورات و گۆڕانكارییەكانی ژینگە و كەشوهەواوە، بۆ دەسكەوتنی بژێویی ژیان و رزگاربوون لەو مەینەتییەكانیان كۆچی هاوڵاتییان بۆ ناوچەكانی ناوەڕاست و سەرووی عێراق لە باشوورەوە دەستیپێكرد.

ئەمە لەكاتێكدایە كە سەرباری وشكەساڵی و كەمیی بەردانەوەی ئاوی دیجلە و فورات، هاوكات هاتنی ئاوی سوێری دەریا بۆ نێو زۆنگاوەكان و نەمانی ئاوی شیرین لە ناوچەكە، بووەتە هۆی ئەوەی بە سەدان جۆری ماسی و گیانلەبەرە ئاوییەكان بەهۆی سوێریی ئاوەوە لەناو بچن، چونكە ئەو گیانەوەرانە بە جۆرێك ژیاون كە تەنها لە نێو ئاوی شیریندا دەتوانن بمێننەوە.

هەر لەو بارەیەوە خەمیس عادل، كە ماسیگرێكە لە ناوچەی خورەی پارێزگای بەسرە بۆ ڕۆژنامەی “العربی الجدید” وتی، ئێستا ئاوی شیرین لە زۆنگاوەكان بەرەو تەواوبوون و كۆتاییهاتنی دەچێت، بەوهۆیەوە سەدان جۆری ماسی لەناوچوون، چونكە بەردەوام ڕێژەی ئاوی سوێر لە زۆنگاوەكە زیاتر و زۆرتر دەبێت، هاوكات ڕێژەی گەیشتنی ئاوی شیرینیش بۆ زۆنگاوەكان كەمتر و كەمتر دەبێتەوە.

پێشتریش رێكخراوی كۆچی نێودەوڵەتی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان لەسەر ئەو پرسە دووپاتیكردووەتەوە، كە جووتیاران و ماسیگران و دروستكەرانی بەلەمی دارین لە زۆنگاوەكانی عێراق بێكار ماونەتەوە و سەرجەمیان هەوڵی كۆچكردن بەرەو شارە گەورەكانی ناوەڕاستی عێراق بە تایبەتی دەدەن و بە بەپێی ئامارەكانی ئەو ڕێكخراوەش تا مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو زیاتر لە 62 هەزار هاوڵاتیی نیشتەجێی زۆنگاوەكان، زێدی خۆیان جێهێشتووە و بەرەو شارەكانی ناوەڕاستی عێراق كۆچیانكردووە.

بابەتی پێشتر

حكومەتی هەرێم جەخت لە جێبەجێكردنی رێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغداد دەكاتەوە

بابەتی دواتر

گەرمیان.. لە رووداوێكی هاتوچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: چاوەڕواندەكرێت لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا سەرۆكی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرێت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، “هەوڵەكان بەو ئاراستەیەن كە هەفتەی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجامبدرێت و…
Total
0
Share