کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بردنەژووەرەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
ئەمڕۆ سێشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، بە بڕیاری ئەنجومەنی کۆمسیاران، بۆ رۆژی دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بردنە ژوورەوەی مۆبایل و کامێرا بۆ بنکەکانی دەنگدان قەدەغەیە.
بڕیارە 11 ی مانگی داهاتوو دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت و زیاتر لە 20 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان هەیە.