چوار کەس بەتۆمەتی دزینی 10 دەفتەر دۆلار دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەتۆمەتی دزینی 100 هەزار دۆلار (10 دەفتەر) چوار تۆمەتبار دەستگیردەکات.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی 4ـی 10ـی 2025، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، بڕی 100 هەزار دۆلار لە ماڵێک دزرا، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەدواداچوونی لەسەر رووداوەکە دەستپێکرد و لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا، چوار تۆمەتباری رووداوەکەی دەستگیرکرد.

ئاماژەی بەوەشکرد، لەئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە، بە ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتی زانایان: دەبێت ناسری ڕەزازی وەک هونەرمەندێکی یارسانی داوای لێبوردن بکات

یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا لەسەر وتەکانی ئەم دواییەی هونەرمەند ناسری ڕەزازی ڕایگەیاند، “ئەو هونەرمەندە یارسانییە،…
Total
0
Share