هاوژینی كوژراوەكەی زاخۆ: بكوژ كوری بەرپرسە و تا لەسێدارە نەدرێت پرسە دانانێم

هاوژینی كوژراوەكەی زاخۆ لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راگەیاند”بكوژی مێردەكەم كوڕی بەرپرسێكە و تا لەسێدارە نەدرێت پرسە دانانێم.

هاوكات خەسووی كوژراوەكەش لەبەردەم میدیاكاندا وتی، “زاواكەم كرێچی بووە و پێویستە تۆمەتبار سزای خۆی وەربگرێت”.

لە چەند رۆژی رابردوودا كەسێك لە كافتریایەكی نزیك پردی دەلال تەقەی لێكرا و كوژراوە و هێزە ئەمنییەكان لێكۆڵینەوەیان لە رووداوەكە دەستپێكردووە كە رووداوەكەش بەهۆی قەرزەوە بوو و دواتریش تۆمەتبارەكە دەستگیركرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شۆفێرێک دەستگیرکرا کە تابلۆی ساختەی بەکارهێناوە و فسفۆری شەقامەکانی شکاندووە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر بڵاویکردەوە، کە شۆفێرێکیان دەستگیرکردووە بە مەبەست فسفۆڕی سەر شەقامەکانی شکاندووە بۆ شاردنەوەی کارەکەی تابلۆی ساختەی…
Total
0
Share