بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی لیستی ٢٢٢ یەکێتی لە گەرمیان بەڕێوەچوو، تێیدا سەرۆک بافڵ وتارێکی پێشکەشکرد و چەندین پەیامی گرنگی ئاراستەی خەڵکی ناوچەکە و هەرێمی کوردستان کرد.
گرنگترین وتەکانی سەرۆک بافڵ، لە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدەکانی لیستی ٢٢٢ی یەکێتی لە گەرمیان:
– یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە گەرمیانەوە بۆ بەغداد دەڕوات.
– بەڵێنبێت ئەوەی دەتانەوێت بۆتان دابیندەکەین.
– بە بەڵێنی ئێمە رزگاری بوو بە قەزا، هەربۆیە ئەوەی دەیڵێین دەیکەین.
– کەم شوێن هەیە لە کوردستان وەک گەرمیان قوربانیدابێت.
– گەرمیان سەری شمشێرەکەی کورد و کوردایەتییە.
– ئێوە خاوەنی یەکێتین.
– ئێمە قەرزاری گەرمیانین.
– ئێمە قوربانی و ئازایەتی لە ئێوە فێربووین.
– ئێمە لە پشتەوەی هیچ حزبێک نابین، ئێستا ئێمە لە پێشەوەین و حزبەکانی دیکە لە پاش ئێمەوەن.
– ئێستا حزبەکانی دیکە چاو لە ئێمە دەکەن.
– گەرمیان قەڵای سەوزی یەکێتییە.
– هەر ئێمەین باسی هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین، چونکە ئێمە هەموو کوردستان بە یەک چاو دەبینین.
– کێ هێندەی یەکێتی شەهیدی هەیە؟
– وتمان باڵانسی هێز لە هەرێم راستدەکەینەوە، راستمانکردەوە.
– وتمان کەرکوک سەوز دەکەیەنەوە، سەوزمانکردەوە.
– ئامانجی ئێمە پاراستنی هەرێمەکەمان و خزمەتی ئێوەیە، ئێمە دوژمنی هیچ حزبێک نین.
– هەر حزبێک میللەت لە پێشەوە دانێت، ئێمە ئامادەین کاری لەگەڵ بکەین.
– ئەمجارە خەڵکی باش دەنێرینەوە بەغداد، ئەگەر وەک پێویست نەبن لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکەین.
– دەتوانین دانوستان بکەین و دەتوانین تێکیبدەین.
– دەبێت داهاتی خۆتان بۆ خۆتان بێت.
– ستراتیژ و بەرنامەی ئێمە هەر بۆ ئێوەیە و لە سوودی ئێوەیە.
– داوا لە گەنجان دەکەم سەردانی کۆمیتە و مەڵبەندەکان بکەن تا نوێترببینەوە، یەکێتی یەکێتییەکەی جاران نییە.
– وەک هەمیشە گەرمیان هێزی یەکێتییە.