نوێترین زانیاری لەبارەی ئەو کەسەی بە تۆمەتی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکراوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ئەو کەسەی بە تۆمەتی کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە دەستگیرکراوە، تا ئێستا لە بنکەی پۆلیسە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، تا ئێستا نەگەیشتووینەتە ئەو دەرئەنجامەی هۆکاری کەوتنەوەی ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە بەتەواوی چییە، پێویستە چاوەڕێی دەرئەنجامی لێكۆڵینەوەکان بکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی بە تۆمەتی کردنەوەی ئاگرەکە دەستگیرکراوە، دۆسیەکەی لای دادوەرە، پێویستە چاوەڕێی لێکۆڵینەوە و بڕیاری کۆتایی دادوەر بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەشتوگوزاری هەڵەبجە: 110 هەزار گەشتیار سەردانی فێستیڤاڵی هەناریان کردووە

بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە بڵاویکردەوە، لە دووەمین رۆژی فێستیڤاڵی هەڵەبجەدا 110 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گەشتوگوزاری هەڵەبجە لە…
Total
0
Share