نەوت بەسەر دانیشتووانی چەمچەماڵ و دەوروبەری دابەشدەکرێت

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، سبەینێ نەوت لە سنووری چەمچەماڵ و شۆڕش و تەکیە دابەشدەکرێت.

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری هاوڵاتییانی قەزای چەمچەماڵ دەکەینەوە، سبەینێ شەممە لە گەڕەکەکانی ناوەندی قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی شۆڕش و تەکیە نەوت دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو هاوڵاتییانەی کارتی زیرەکی نەوتیان نوێکردووەتەوە دەتوانن نەوتەکە وەربگرن، هەر هاوڵاتیەکیش تا ئێستا کارتی نەوتی وەرنەگرتووەتەوە لە رۆژانی داهاتوودا پرۆسەکە بەردەوامدەبێت.

بڕی ئەو نەوتەی دابەشدەکرێت 200 لیترە و بە 104 هەزار دینار دابەشدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن لەبارەی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکانی دەنگدانەوە ڕوونکردنەوە دەدات

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی عێراق لەبارەی کێشەی هونەریی ئامێرەکانی دەنگدانەوە ڕایگەیاند، هەندێکجار هەڵەی کەسی، کێشەی نەخوێندنەوە لە ئامێرەکاندا دروستدەکات.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم بۆ ئێستا:
مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت

بەڕێوەبەری خانەنشینیی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، مامەڵەی خانەنشینان بە ئەلیكترۆنی دەكرێت، جەختیشدەكاتەوە بەو هەنگاوە مامەڵەی خانەنشینان زووتر ڕاییدەكرێت و وردەكارییەكەی…
Total
0
Share