سلێمانی.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە سلێمانی سێ کەس برینداربوون

رووداوێکی سەختی هاتوچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود روویدا و بەهۆیەوە سێ کەس برینداربوون.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا گواستییەوە، “درەنگانی شەوی رابردوو لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ئۆتۆمبێلێک کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و هاوڵاتییەکی کردووە بە ژێرەوە و دواتریش خۆی کردووە بەژێر میکسەرێکدا.

ئاشکراشیکرد، لە رووداوەکەدا سێ کەس برینداربوون، کە پێکهاتبوون لە پیادەڕەوێک، شۆفێر و سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، دوای رووداوەکە گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکە.

باسیلەوەشکرد، لەدوای رووداوەکە ئۆتۆمبێلەکە کە لەجۆری تۆیۆتا کرۆس بووە ئاگری گرتووە و لەلایەن تیمەکانی بەرگریی شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share