بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو راوچی دەستگیرکران

بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو راوچی لە سنووری قەرەداغ دەستگیرکران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەداغ بە هاوبەشی لەگەڵ (لیوای یەکی سکرتاریەت) بۆ سنووری گوندی (بانی خێڵان)ی سەر بە قەزای قەرەداغ دوو هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دەستگیرکران.

دەشڵێت، هەروەها دەست بەسەر دوو ئۆتۆمبێل و چەندین کەرەستەی راوکردنی باڵندەی کێویدا گیرا .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

May be an image of ‎car, van, ambulance and ‎text that says "‎سلي SUP SUPERSAFARD 一 SAFARI SUPERS MARY‎"‎‎

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە خانەوادەی پزیشك و كارمەندانی قوربانیی كۆرۆنا دەدرێت

حكومەتی هەرێم ڕەزامەندی نیشاندا لەسەر پێدانی مینحەیەكی پێنج ملیۆن دیناری بە كەسوكاری پزیشك و كارمەندی تەندروستی-یانەی بەهۆی كۆرۆناوە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانی کوردستان لەبارەی چۆنێتیی مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانیان کۆبووەوە

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی وەزیرە پەیوەندیدارەکانی هەرێمی کوردستان لەبارەی چاکسازییەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ زیندانییەکان کۆبووەوە. لە…
Total
0
Share