بەهای نەوت بەرزبووەوە

 

پاش شکستی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان ترەمپ و پوتن، بەهای بەرمیلێک نەوت بەرزبووەوە،

 ئێستا، هەر بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 62 دۆلار 34 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش، بە 58 دۆلار و 23 سەنت، مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ئاژانسی ترەیدینگ ئیکۆنۆمی ئەمریکی ئاشکرایکرد، هۆکاری سەرەکیی بەرزبوونەوەی بەهای نەوت بۆ شکست یان دواخستنی کۆبوونەوەی لوتکەی نێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا دەگەڕێتەوە، ئەمەش گرژیی و نادڵنیایی خستووەتە بازاڕەوە، هەروەها هۆکارێکی دیکەش نادڵنیایی بازرگانان و وەبەرهێنەرانەوە لەوەی هیندستان دەوەستێت لە کڕینی نەوتی روسیا یان بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت

نوێنەری گشتیی مامۆستایانی گرێبەست، رایدەگەیەنێت، شایستەی دارایی دوو مانگی مامۆستایانی وانەبێژ پێکەوە دابەشدەکرێت. عەلی رەئوف، نوێنەری گشتیی مامۆستایانی…
Total
0
Share