دارا سێکانیانی: بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم رێککەوتنەکان شکستیانهێناوە

دارا سێکانیانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “بە درێژایی 10 ساڵی رابردوو کۆبوونەوەی زۆر لەنێوان هەرێم و بەغداد ئەنجامدراوە، بەڵام بە پلەی یەکەم بەهۆی پابەندنەبوونی حکومەتی هەرێم، رێککەوتنەکان شکستیانهێناوە و دۆخەکەی بە ئێستا گەیاندووە”.

وتیشی، “حکومەتی هەرێم وەک پێویست مامەڵەی لەگەڵ یاسا بەرکارەکان نەکرد، بەغداد سێ مەرجی ئاسانی بۆ هەرێم دانابوو و یەکێکیان بریتیبوو لە تەوتین و پاککردنەوەی لیستی فەرمانبەران، دەبوو حکومەتی هەرێم بەبێ ئەوەی بەغداد داوای لێبکات، خۆی بەو کارە هەستایە، بۆیە بەغداد بەرامبەر بەوە سیاسەتی برسیکردن بەرامبەر هەرێم بەکاردەهێنێت”.

جەختیشی لەوە کردەوە، پرسی مووچە و دابینکردنی مووچە بۆ هەرێمی کوردستان بە پلەی یەکەم لە ئەستۆی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانت وەربگرە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لینکی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share