ترەمپ ناوی کەنداوی مەکسیکی گۆڕی

سەرۆکی ئەمریکا گۆڕینی ناوی کەنداوی مەکسیکی راگەیاند.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، “ناوی کەنداوی مەکسیکمان گۆڕیوە بۆ کەنداوی ئەمریکا”.

ئاماژەی بەوەشکرد، رەنگە بیر لە پەیوەندیکردن بە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی بکەینەوە.

وەزارەتی ناوخۆی ئەمریکا رایگەیاند، “بە رەسمی ناوی کەنداوی مەکسیکیان گۆڕیوە بۆ کەنداوی ئەمریکا، هەروەها لوتکەی دێنالی لە ویلایەتی ئالاسکا بۆ چیای مەکینلی گۆڕاوە”.

ترەمپ فەرمانی گۆڕینی ناوەکانی دەرکرد لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنانەی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بە هاوڵاتییانی ئەمریکا و دەنگدەرانی خۆی دابوو.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گرژی لەنێوانیاندا دروستبوو
ڤیدیۆ.. پۆلیسی پۆڵەندا بە کوردی داوا لە کۆچبەران دەکات لە سنوورەکان دووربکەونەوە

دوای کۆبوونەوەی کۆچبەران لەسەر سنووری پۆڵەندا و رێگریكردن لێیان بۆ تێپەڕبوون، ‏گرژی لەنێوان کۆچبەران و پۆلیسی پۆڵەندا دروستبوو،…
Total
0
Share