کەمێک لەمەوبەر، کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەمەد شیاع سودانی دەستیپێکرد.
وێڕای ئەوەی لە کارنامەی کۆبوونەوەکەدا نییە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لە پەراوێزەکەیدا بڕیار لەسەر ناردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بدرێت.
ئەمە لەکاتێکدایە، بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی هەشتی رادەستی حکومەتی عێراق کرد.