ئەمڕۆ دووەمین کەرنەڤاڵی جەماوەریی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت و بافڵ جەلال تاڵەبانی وتارێک پێشکەشدەکات.
کاروان گەزنەیی وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە بەئامادەبوونی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کەرنەڤاڵی جەماوەری لیستی (٢٢٢) یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت”.
ئاماژەی بەوەشکرد، “کەرنەڤاڵەکە کاتژمێر 2:00 ی پاشنیوەڕۆ لە هۆڵی نێودەوڵەتیی کۆلێژی وەرزش لە هەڵەبجە دەستپێدەکات و سەرۆک بافڵ وتارێک پێشکەشدەکات”.