مارک ساڤایا وەکو نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ عێراق دیاریکرا.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، مارک ساڤایای بۆ ئەو پۆستە دیاریکرد و رایگەیاند، “مارک ساڤایا لە هەڵمەتی هەڵبژاردنەکاندا دەستێکی باڵای هەبوو، دەنگێکی زۆری ئەمریکییە موسڵمانەکانی بۆ دەستەبەرکردم”.
وتیشی، تێگەیشتنی قووڵی مارک ساڤایا لە پەیوەندیی نێوان ئەمریکا و عێراق و پەیوەندییەکانی لە ناوچەکە، بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ئەمریکا بەرەوپێش دەبات”.