بەهۆی ئاگرەکەی کوت_ەوە ژمارەیەک بەرپرس لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە

بەشێک لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لە ئاگرەکەی شاری کوت لە پارێزگای واست تەواوبوون و ژمارەیەک بەرپرسیش لە پۆستەکانیان دوورخرانەوە.

عەمید میقداد میری وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆ بڵاویکردەوە، ئەو لیژنەیەی بە فەرمانی سەرۆک وەزیران بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری و لایەنی کەمتەرخەمی ئاگرەکەی شاری کوت پێکهێنرا، ئاشکرایانکردووە، کەمتەرخەمی زۆر لە لایەن بەشێک لە بەرپرسان و فەرمانبەران لە بەشێک لە فەرمانگەکانی پارێزگای واست بەدیکراوە، کە بووەتە هۆی گەورەتربوونی قەبارەی کارەساتەکە.

ئاشکراشیکرد، لەسەر بنەمای ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان بڕیاردراوە بە دوورخستنەوەی 17 کارمەند بە شێوەیەکی کاتی تا ئەو کاتەی ئەنجامی کۆتایی لێکۆڵینەوەکان رادەگەیەندرێت، کە لە ناویاندا بەڕێوەبەری ئاسایشی گەشتوگوزاری کوت، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی هەن.

جەختیشیکردەوە، بڕیاری دەستبەسەرکردنی سێ ئەفسەر کە پێکهاتوون لە بەڕێوەبەری بەشی ئاسایشی گەشتوگوزاری واست، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستنیی واست و فەرماندەی کەرتی یەکەمی بەرگریی شارستانیی کوت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی سەدر چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

دوای دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی سەدر لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و پەسەندكردنی لەلایەن محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، موقتەدا…
Total
0
Share