ترەمپ: عێراق دەوڵەمەندە بە نەوت بەڵام لە مامەڵەکردن بەو سەرچاوەیە شکستیهێناوە

دۆناڵد ترەمپ رایدەگەیەنێت، عێراق رووبەڕووی ‘گرفت’ دەبێت، ئەگەر شکستبهێنێت لە مامەڵەکردنێکی دروست بە نەوتەوە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا کە لە لوتکەی شەرم شێخ بۆ ئاشتی پێشکەشیکرد، رایگەیاند، “عێراق وڵاتێکە خاوەنی سەروەتێکی زۆری نەوتە، بەڵام رووبەڕووی گرفت و کێشە دەبێتەوە ئەگەر نەزانێت مامەڵەی دروست لەگەڵ ئەو سەروەتە بەنرخەدا بکات”.

هەر لە وتارەکەدا، دۆناڵد ترەمپ سوپاسی وڵاتانی عەرەبی کرد کە پاڵپشتبوون بۆ کۆتاییهێنان بە جەنگی غـ.ـەزە، هەنگاوەکەیانی بە “دروستبوونی رۆحێکی نوێی هاوکاریی لە رۆژهەڵاتی” وەسفیکرد.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل: ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت

وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایدەگەیەنێت، ئۆپەراسیۆنەكانمان لە باكووری غەززە بەردەوامدەبێت و ئێستا قۆناغێكی نوێمان لە شەڕ دەستپێكردووە. یۆئاڤ گاڵانت،…
زیاتر ببینە

بلومبێرگ: ئەگەری هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران لە ئارادایە

ئاژانسی هەواڵی بلومبێرگ بڵاویکردەوە، هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێـ.ـران ئەگەرێکی کراوەیە و ئامادەکارییەکان بۆی بەردەوامن. ئاژانسەکە بڵاویکردووەتەوە، “گەورە…
Total
0
Share