دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، تائێستا بەو ڕادەیەی پێویستە بە توندی لە ئێرانیان نەداوە.
دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی ڕایگەیاند، پێم باشە دوورگەی خارگ کۆنترۆڵ بکەین و بەدەست ئێرانەوە نەمێنێت.
وتیشی، من لە ئێران بێهیوا نیم، دەکرێت گەورەترین ڕێککەوتن واژووبکەین لە مێژوودا، بەڵام ئەمە کەوتووەتەوە سەر ویستی ئەوان بۆ ئەو ڕێککەوتنە، چونکە ئەگەر ڕێکنەکەون، بەجۆرێک لێیان دەدەین هەرگیز نەکرابێت.
بە زمانی هەڕەشەشەوە باسی لەوەکرد، فڕۆکەکانمان بەسەر دڵی تاراندا دەفڕن.