جۆبایدن لەسەر هێرشەکانی هەولێر و ناوچەی سەوز پەیامێکی بۆ ئێران نارد

دوای هێرشەکانی سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان لە هەولێر و بەغداد ئێران چاوەڕوانی ئاستی وەڵامدانەوەی ئەمریکا بوو، ئەمریکاش لە پەیامێکدا چەند بنکە و بارەگای دوو هێزی چەکداری نزیک لە ئێرانی بۆردومان کرد.

ناوەندی سەربازیی ئەمریکا لە ئاسیا و ئەفریقا “سنتکام” لە پەیامێکدا لەسەر هێرشەکان دەڵێت، ” بە فەرمانی جۆ بایدن، هێزەکانی سوپای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانییان دژی پێگەکانی ئەو گرووپە چەکدارانە لە رۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا کە لەلایەن ئێرانەوە پشتگیریی دەکرێن”.

لە پەیامەکەدا هاتووە، ” ئەم هێرشانە وەڵامێکە بۆ هێرشەکانی ئەمدواییە دژی کارمەندانی ئەمریکی و هاوپەیمانان لە عێراق و هەڕەشە بەردەوامەکان دژی کارمەندەکانمان، بەدیاریکراوی ئەم هێرشە بووە هۆی لەنێوبردنی چەندین بنکە و بارەگای گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران وەک کەتائیبی حیزبوڵڵا و کەتائیبی سەیدولشوهەدا لە خاڵێکی سنووری”.

 

لەلایەکی دیکەوە میدیا ئێرانییەکان هەواڵەکەیان پشتڕاستکردووەتەوە و دەڵێن هێرشەکان بۆسەر “کەتائیبی حزبوڵا” و گروپێکی دیکە بووە.

کاتێک هێرشەکانی سەر هەولێر و ناوچەی سەوز لە بەغداد ڕویدا بەپێی شیکردنەوە سیاسییەکان ئێران چاوەڕوانی ئاستی وەڵامدانەوەی ئیدارەی نوێی ئەمریکا بە سەرۆکایەتی جۆبایدن بوو، سوپای ئەمریکاش ئەم پەیامە سەربازییەی دایە ئێران، کە وەک دەردەکەوێت لە جۆبایدنەوە پەیامەکە نێردرابێت.

بابەتی پێشتر

ڤیدیۆ.. منداڵێکی 5 ساڵان هەموو قورئان دەخوێنێتەوە

بابەتی دواتر

ئەو باڵندەیەی بوو بە فڕۆكە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share