بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگدایە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و د. لەتیف جەمال رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی و د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون، پێویستی بەردەوامی دیالۆگی نیشتمانی لەنێوان سەرجەم لایەنەکان و کارکردنی پێکەوەیی لەپێناو خزمەتکردنی وڵات، پاراستنی ئارامی و ئاسایش، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد جەختی لەسەر کرایەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بەردەوامی گفتوگۆی نێوان هەولێر و بەغداد بە پێویست زانرا بۆ نەهێشتنی تەواوی بەربەستەکان و پابەندبوون بە دەستوور و یاسا بەرکارەکان و پاراستنی مافی هەموو لایەک کە زامنی مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان بکات.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی سوپاسی رۆڵی بەڕێز سەرۆک کۆماری کرد لە نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و وتی، یەکێتی هەمیشە لەگەڵ دیالۆگدایە، چونکە بەرژەوەندیی گەلەکەمان و خەڵکەکەمان لە بەردەوامی سازان و شەراکەتی راستەقینەدا دەبینینەوە و بەغداد قوڵایی ستراتیجی سیاسیمانە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share