سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا: لە ماوەی 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکانی زانکۆلاین بڵاودەکرێنەوە

بەپێی زانیارییەکان، زیاتر لە 50 هەزار خوێندکار فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە، بڕیاریشە لە 24 کاتژمێری داهاتوودا ئەنجامەکان بڵاوبکرێنەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرچاوەیەک لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ یان سبەینێ ئەنجامی ئەو خوێندکارانە رادەگەیەندرێت کە لە رێگەی سیستمی زانکۆلاینەوە داواکاریی وەرگیرانیان پێشکەشی زانکۆ و پەیمانگاکان کردووە.

ئەمەش پاش ئەوەدێت، سیستمی زانکۆلاین لە 23ی ئەیلوول کاراکرا و لە 2ی تشرینی یەکەم ماوەی پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کۆتاییهات، بەپێی ئامارەکان تاوەکو ئێستا نزیکەی 54 هەزار خوێندکار فۆڕمەکەیان پڕکردووەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
Total
0
Share