ترەمپ: کەرتی غەززە ئاوەدان دەکرێتەوە

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، غەززە ئاوەدان دەکرێتەوە و چەند وڵاتێک تێیدا بەشداردەبن.

ترەمپ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا سەبارەت بە ئاگربەستی غەززە وتی، ئێمە رێککەوتنی غەززە لە میسڕ واژوودەکەین، هەوڵیش دەدەم بچمە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ ئەم مەبەستە.

وتیشی، ئەگەر ئێران بیەوێت کار بۆ ئاشتی بکات، ئێمەش لەگەڵیدا کاردەکەین.

جەختیشی لەوە کردەوە، هەموو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پاڵپشتیی پلانەکەیان کردووە سەبارەت بە غەززە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤیدیۆ.. ئێران دەڵێت چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە

فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند، چەندین موشەکی بالیستیان لە زەریای هیندیدا تەقاندووەتەوە، بۆ ڕێگرییکردن لەو هەڕەشانەی ڕوبەڕوی ئێران…
Total
0
Share