ئەرمینیا وڵاتە ئازەرییەكە تۆمەتبار دەكات بە پێشێلكردنی ئاگربەستە مرۆییەكە

ئۆتۆمبێلێكی سوتاو لە شەڕی قەرەباغ
ئەرمینیا لایەنی دووەمی شەڕەكەی كە ئازەربایجانە تۆمەتبار دەكات بەوەی، ئاگربەستە مرۆییەكەی پێشێل كردووە و هاوەن و موشەكی ئاڕاستەی ناوچەكانی قەرەباغ كردووە.

شوشان ستیبانیان، وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەرمینیا ئەمڕۆ یەكشەممە 18ی تشرینی یەكەم لە تویتێكدا وتی، “دوژمن لەنێوان كاتژمێر 00:04 بۆ 02:45، هاوەنی ئاڕاستەی باكوور كردووە، هەروەها لە كاتژمێر 2:20 بۆ 2:45 بەكاتی ئەرمینیا موشەكیشی ئاڕاستەی باشووری قەرەباغ كردووە”.

پێشێلكردنی ئاگربەستەكە چەند خولەكێك پاش دەستپێكردنەكەی بووە، كە درەنگانێكی شەوی ڕابردوو ڕاگەیەندرا ئاگربەستی مرۆیی ڕێككەوتنی لەبارەوە كراوە.

لەبەرامبەردا وەزارەتی بەرگریی ئازەربایجان وڵاتی ئەرمینیای بە پێشێلكردنی ئاگربەستەكە تۆمەتبار كردووە.

دوێنی شەممە 17ی تشرینی یەكەم، وڵاتە ئازەرییەكە ئەرمینیای تۆمەتبار كرد بەوەی، هێرشی موشەكی كردووەتە سەر شای كنجە و بەهۆیەوە 13 هاوڵاتیی سڤیلی كوشتووە و دەیانی دیكەشی بریندار كردووە.

 


 

بابەتی پێشتر

نیویۆرك.. هەوڵی كردنەوەی سینەماكان دەدرێت

بابەتی دواتر

بانكی ناوەندی چی دەڵێت لەبارەی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: بەیاننامەکانی ئەمریكا لەبارەی پشتیوانی بێسنووری بۆ حكومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن و پرۆتۆکۆڵە

پێگەی عەرەبییە جەدید لە راپۆرتێکدا بڵاویکردووەتەوە، بەیاننامەکانی ئەمریکا بۆ پاڵپشتیی و پشتیوانی بێسنووری حکومەتی عێراق تەنها بۆ راگەیاندن…
Total
0
Share