لە میسر تەلارێکی 13 نهۆمی داڕما

ئەمڕۆ تەلارێکی 13 نهۆمی لە شاری ئەسکەندەریەی میسر داڕما و تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی زیانە گیانییەکانی رووداوەکە نییە.

محەمەد شەریف پارێزگاری شاری ئەسکەندەرییە رایگەیاند، “دڕمانەکە لە نهۆمەکانی سەرەوەی تەلارەکەوە روویانداوە، تا ئێستا نازاندرێت بریندار لەژێر داروپەردووی تەلارەکەدا هەن یاخود نا”.

لە ئێستادا تیمە فریاگوزارییەکان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە لە هەوڵی رزگارکردنی ئەو کەسانەدان کە لەناو باڵەخانەکەدا گیریان خواردووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی سۆران: ئێران دانی بەوەدا ناوە کە هەڵەیەک کراوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی شەهیدکردنی شەش پێشمەرگەکەی دەڤەری سۆران ڕایدەگەیەنێت، پەیوەندیمان بە کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە کردووە و دان…
Total
0
Share