سی ئێن ئێن: لە ماوەی 48 کاتژمێری دیکەدا ئاگربەست لە غـ.ـەززە رادەگەیەندرێت

کەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریکی بە پشتبەستن بە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار لە دانوستانەکانی نێوان ئـ.ـیسرائیل و حـ.ـەماس رایگەیاند، پێشبینیدەکەن لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا رێککەوتنی ئاگربەست لە غـ.ـەززە ئەنجامبدرێت.

کەناڵەکە لە زاری دوو بەرپرسی ئیسرائیلییەوە رایگەیاندووە، رێککەوتنەکە “زۆر نزیکە”، لە ئێستاوە تاوەکو 48 کاتژمێری دیکە ئەنجامدەدرێت و پێدەچێت ئازادکردنی بارمتەکانیش، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەستپێبکات.

یەکێک لەو بەرپرسە ئیسرائیلییانە بە سی ئێن ئێنی وتووە، حکومەتی ئیسرائیل لە ئێستاوە دەستیکردووە بە کارکردن لەسەر رەشنووسی بەرایی بڕیارنامەی ئاگربەست و بەم نزیکانە حکومەت دەنگی لەسەر دەدات.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share