برای سەرۆكی كۆچكردوو بە سەرۆكی نوێی ئیمارات هەڵبژێردرا

محەمەد بن زاید ئال نهیان بە سەرۆكی نوێی ئیمارات هەڵبژێردرا و جێگەی براكەی گرتەوە.

كەمێك لەمەوبەر ئەنجومەنی باڵای یەكێتیی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەب، بە سەرۆكایەتیی محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم جێگری سەرۆكی وڵات و سەرۆك وەزیران و فەرمانڕەوای دوبەی كۆبووەوە و سەرۆكی نوێی وڵاتەكەی هەڵبژارد.

سەرۆكی نوێی ئیمارات محەمەد بن زاید ئال نهیان-ـە و برای خەلیفە بن زاید ئال نهیان سەرۆكی پێشووی ئیماراتە كە دوێنێ هەینی لە تەمەنی 73 ساڵیدا كۆچی دواییكرد.

محەمەد بن زاید ئال نهیان كە سێیەم سەرۆكی ئیمارات و كوڕی شێخ زاید یەكەم سەرۆكی وڵاتەكەیە، دەرچووی ئەكادیمیای ساندهێرستی سەربازیی شاهانەی بەریتانییە، فەرمانڕەوای میرنشینی ئەبوزەبی و فەرماندەی باڵای هێزە چەكدارەكانی وڵاتەكەیەتی و پێشتر لە هێزی ئاسمانیی ئیمارات-دا فڕۆكەوان بووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەنها وەرگری ڤاکسینەکانی بەریتانیا و ئەمریکا بۆیان هەیە بەشداری حەجی ئەمساڵ بکەن

بەپێی وتەیەکی وەزیری تەندروستیی سعودییە، ئەو کەسانەی ئەمساڵ دەتوانن بەشداری فەریزەی حەج بکەن، پێویستە ڤاکسینە بەریتانی و ئەمریکییەکانیان…
زیاتر ببینە

ئەمنستی: بریندارەکانی نەغەدە لەترسی دەستگیركردنیان نەچوونەتە نەخۆشخانە

ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی “ئەمنستی ئینتەرناشناڵ” ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی ڕووداوەكانی چەند ڕۆژی ڕابردووی شاری نەغەدە-ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان-ـەوە بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند،…
Total
0
Share