شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک پۆستەر دوور لە رێنماییەکان هەڵواسراون

شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە کۆمەڵێک کاندید دوور لە رێنماییەکانی شارەوانی پۆستەرەکانیان هەڵواسیوە و زیانیان بە باخچە و بلوارەکان گەیاندووە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “پێشتر بەنووسراوی رەسمیی ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانمان کردووە کە پێویستە دانانی پۆستەر و ستاندەکان بەپێ رێنماییەکان دابنرێت و دووربێت لە زیانگەیاندن بە سەوزایی، بلوارەکان، عەمودەکان، کێبڵی کارەبا و ئاودێرییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک پۆستەر و ستاند لەناو بلوارەکانی شەقامی مەلیک مەحمود و تاسڵوجە –سلێمانی دانراون و تێبینیکراوە کە سەرجەمیان دوورە لە رێنماییەکانمان، هەروەها هۆکارێکە بۆ زیانگەیاندن بە بلوارەکان، باخچەکان، سەوزایی، وشکبوونیان و ناتوانرێت رۆژانە کاری ئاودێریکردنیان بۆ ئەنجامبدرێت”.

داوایەکیش ئاڕاستەی لایەنەکان و کاندیدەکان دەکات، کە لەماوەی دوو رۆژدا هەستن بە لابردنی ئەو پۆستەر و ستاندانەی کە بەپێچەوانەی رێنماییەکان دانراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ: نامانەوێت بەهۆی دواكەوتنی هەڵبژاردنەوە ناوبانگی هەرێم لەكەداربێت

قوباد تاڵەبانی و دەرباز كۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر لەگەڵ نوێنەرانی ژمارەیەك لە كونسوڵخانەكانی ئەوروپا و نوێنەری یەكێتیی ئەوروپا…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی: هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت

بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، هەر كارمەندێكی هاتوچۆ نەگەڕێتەوە سەر كارەكەی بە نەهاتوو هەژماردەكرێت و دەشڵێت، “پێویستە چارەسەری كێشەی…
Total
0
Share