خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوا بەرامبەر ڕێكارەكانی “پارتی” لە فیشخاپوور، كاردانەوەی نواند

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ ڕۆژئاوای كوردستان له‌ سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خات، بڕیارەكە كاردانەوەیە بەرامبەر مامەڵەی “پارتی” لە دەروازەی فیشخاپوور.

ئیدارەی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، “بەهۆی بڕیاری دەسەڵاتدارانی پارتی دیموكراتی كوردستانەوە” كە دەروازی فیشخاپوریان داخستووە، ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و ڕۆژنامه‌نووسان ئاگادار دەكەینەوە لە سبەینێ چوارشەممەوە ده‌روازه‌ی سنووریی سێمالكا له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داده‌خەین”.

بەپێی بڕیارەكە، تەنها ڕێگە بەو كەسانە دەدرێت هاتووچۆ بكەن، كە بیانین و دەیانەوێت لە هەرێمی كوردستانەوە بچنە ڕۆژئاوای كوردستانەوە.

بەڕێوەبەرایەتییەكە هۆكارەكەشی وه‌ك وه‌ڵامێك‌ بۆ “هه‌ڵسوكه‌وت و بڕیاره‌ قورسه‌كانی ئیداره‌ی ده‌روازه‌ی فیشخاپوور له‌لایه‌ن دەسەڵاتدارانی پارتی” گەڕاندووەتەوە.

لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، “لە دەروازەی فیشخاپوورەوە ڕێگری له‌ تیمه‌كانی ته‌ندروستی و نەخۆشان و گەشتیارانیش كراوە‌ بچنه‌ ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌، هەروەها بۆ ماوەی 48 كاتژمێر ڕایانگرتوون و داوای زانیارییان لێكردوون”.

خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان داواشیكردوه‌، “هه‌رێمی كوردستان به‌ بڕیاره‌كانی بچێته‌وه‌، چونكە بڕیارێكی نابه‌رپرسانه‌یە و جێگای قبوڵكردن نیە”.

پێشتر ده‌روازه‌ی فیشخاپوور لە دیوی هەرێمی كوردستانەوە ‌ژماره‌یه‌ك ڕێكاری نوێی به‌رامبه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ گرته‌به‌ر، كه‌ له ڕۆژئاوای كوردستانەوە دێنه‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌وانه‌ش ناردنی پێشوه‌ختی زانیاری له‌سه‌ریان و وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی یاخود ڕه‌تكردنه‌وه‌یان له ‌ماوه‌ی 48 كاتژمێردا، به‌ر له‌سه‌ردانیكردنی هه‌رێم، ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریش ئەو بڕیار و داواكارییانە بە “زۆر قورس” وەسفدەكات.

بابەتی پێشتر

لە هەرێمی كوردستان تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

بابەتی دواتر

لە دهۆک کەسێک برایەکی خۆی کوشت و خۆی ڕادەستی پۆلیس كرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
2
Share